فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی وتارەكانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، "سیاسەت زانست و ئەخلاقە و جووتەهاویشتن و هاواركردن نییە."
لێدوانی فەرمی: فازڵ میرانی لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: "سیاسەت زانست و ئەخلاقە و جووتەهاوێشتن و قیژاندن و هاواركردن و خەڵك سووكردن و خۆسووككردن نییە، ئێمە ناچینە ئەو ئاستەی كە ئێستا هەموو لایەنە سیاسییەكان بەرامبەر بە ئێمە دەیكەن، وەڵامیان نادەینەوە، ئێمە بەپێی بەڵگەی مێژوویی و جوگرافیا لەوان زیاتر زاناتر و لێهاتووتر و بەجەرگترین."
لەلایەكی دیكەوە: "كوردایەتی و نیشتمانپەروەری لە بارزانیی نەمرەوە دەستی پێكرد، ئێمە لەكوێ بووین و ئەوان لەكوێ بوون، ئەوانەی ئێستا زماندرێژی لەسەر پارتی و ڕێبازی بارزانی دەكەن حەز دەكەم مێژوو بخوێننەوە و سەیری ئەلبوومی وێنەكانیان بكەن بزانن لەكوێ بوون؟" میرانی وادەڵێت.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕاشیگەیاند: خەڵك قوربانیی لەپێناو نیشتمان داوە و ئێستا كاتی قەرەبووكردنەوەیانە، دەبێت قەرەبووكردنەوەكە بە دابینکردنی ئارامیی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بێت، لە ئارامییەوە بۆ قۆناغی باشتر هەنگاو دەنێین، ئێمە ناچینە گۆڕەپانێك كە هەڕەشە بێت بۆ ئارامیی و ئاسایشی وڵاتەكەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە