دادگای فیدراڵی پەیوەست بە "پاراستنی سەروەریی عێراق" ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
دادگای فیدراڵی پەیوەست بە "پاراستنی سەروەریی عێراق" ڕوونکردنەوە دەدات

دادگایبینای دادگای فیدراڵی عێراق. وێنە؛ میدیاکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دادگای فیدراڵی ڕایدەگەیێنێ: "کۆماری عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی تەواوە و ئەرکی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم و پارێزگاکانیشە پارێزگاری لە یەکێتیی خاکی وڵات بکەن و سەروەرییەکەی پێشێل نەکەن".

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدراڵی لە وەڵامی پرسیارێکی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت شیکردنەوەی بۆ ماددەی 1ـی دەستوور کردووە کە دەڵێت "کۆماری عێراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری تەواوە"، دادگای فیدڕاڵی ئاماژەی بەوە داوە وشەی "سەروەری تەواو" لە دەستووردا مانای وایە عێراق لە کاروباری ناوخۆیی و دەرەوەیدا ناکەوێتە ژێر چاودێری و کاریگەریی هیچ دەوڵەتێکی دیکە، دەوڵەتی عێراق دەتوانێت لە هەموو سنوورە وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکانی خۆیدا دەسەڵاتەکانی پیادە بکات.

 

زانیاریی زیاتر: دادگای فیدارڵی داوا لە دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان، دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان و ئیدارە خۆجێیەکان دەکات پارێزگاری لە یەکێتیی خاکی عێراق بکەن و هیچ کارێک نەکەن کە ببێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری وڵات، چونکە هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوورە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دادگای فیدڕاڵی داواکارییەکی لەبارەی ئەو ڕێکارە دەستوورییانە ڕەتکردەوە کە پەرلەمان دەبێت بیانگرێتەبەر، ئەگەر حکومەتی عێراق کەمتەرخەمی نواند لە بابەتی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراقدا و ڕایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی دادگاکەدا نییە.

شەیری بکە لە: