پارێزگاری نەینەوا: دۆخی شنگال ئاسایی دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
پارێزگاری نەینەوا: دۆخی شنگال ئاسایی دەکەینەوە

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی پارێزگاری نەینەوا لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی شنگال، فۆتۆ؛ نووسینگەی پارێزگار

ئاڤا نیوز

بۆ یەکەمجار دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل سەردانی شنگالی کرد و بەڵێنی ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکەی دا.

بۆچی گرنگە: لەدوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014, تاوەکو ئێستا دۆخی قەزاکە ئاسایی نەبووەتەوە و ئێستا بە دۆخێکی خراپی ئیداری و ئەمنی و کەمی خزمەتگوزاریدا تێدەپەڕێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگاری نەینەوا لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی قەزای شنگال کۆبووەوە و کۆمەڵێک بەڵێنی پێدان.

لێدوانی فەرمی: تەحسین کالۆ، کەسایەتی کوردی ئێزدی و یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، پارێزگار بەڵێنی داوە دۆخی کارگێڕی یەکلابکەنەوە و ئاسایشی قەزاکەش ئاسایی بکەنەوە.

زانیاری زیاتر: پارێزگاری نەینەوا بەڵێنی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئاوەدانکردنەوەی قەزاکەی داوە، جگە لەوەش نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی و و پڕۆژەیەکی ئاو دروست دەکرێن.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: