بەنداوی چەق چەق لە سلێمانی 18 ساڵە ڕووخاوە و نۆژەن نەکراوەتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 


‎بەنداوی چەق چەق لە سەرچنار لە شاری سلێمانی 18ساڵە ڕوخاوە و تائێستا دروست نەكراوەتەوە.

 

بۆچی گرنگە: بەنداوی  چەق چەق  کە دەکەوێتە سنووری شاری سلـێمانی، دەکرا بەشێوەیکی ڕیشەیی سیمای گەشتیاریی ناوچەی سەرچنار و دۆڵەڕووت بگۆڕێت، بەوەش کەرتی گەشتیاریی شاری سلێمانی بووژانەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە دەبینی و هەلی کاریکی زۆری دەڕەخساند.

 

ئەمەش بزانە: بەنداوی چەق چەق ساڵی 2002 بەردی بناغەی دانرا  و لە ساڵی 2006 تەواوکرا. بەڵام بەرگەی یەک وەرزی بارانبارینی نەگرت و سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی 2006 هەرەسی هێنا.

هۆکارە زانراوەکان: یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دروست نەکردنەوەی بەنداوەکە ئەو ناکۆکیی و کێبڕکێیەیە کە لە سەر زەوییەکانی دەوروبەری بەنداوەکە هەیە لە نێوان ژمارەیەک بەرپرسی یەکێتیدا کە هەریەکەیان دەیانەوێت زۆرترین دۆنم زەوی بۆ خۆیان بەرن ئەوەش وایکردووە دەست بە پڕۆژەکە نەکرێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ