گوژمەی دووەمی پارەی مووچەی مانگی نۆ گەیشت

شەیری بکە لە:
گرافیکی ئاڤا نیوز

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

بڕی 412 ملیار دینار وەک تەواوکاری مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لیستی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بە بڕی  598 ملیاری دینار بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناری بۆ دابەشکردنی مووچە ناردووە.

 

زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا گوتی: "سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق پێی گوتم ئەمڕۆ بڕی 412 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان". 

 

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەمڕۆ سێشمەممە پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لیستی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت". 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئەمڕۆ بڕی یەک تریلیۆن و 10 ملیۆن دینار لە مووچەی مانگی نۆ خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی 243 ملیار دینار لە گوژمەی یەکەمی پارەکە بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت تەرخان کراوە بڕی 767 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایی ماوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ