گرووپە چەکدارەکانی عێراق تەلئەڤیڤ بۆردوومان دەکەن

شەیری بکە لە:
گرووپە چەکدارەکانی عێراق تەلئەڤیڤ بۆردوومان دەکەن

بۆردوومانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ پشتیوانیی غەززە و لوبنان بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، ئەمەش ئەگەری هێرشکردنە سەر خاکی عێراق لە لایەن ئیسرائیلەوە زیاتر دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر لە 180 هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، لە دەستپێکی شەڕی لوبنانیشەوە گرووپە چەکدارەکان تووندتر  هەڕەشە دەکەنە سەر ئیسرائیل ئەمەش وەک پشتیوانییەک لە حەماس لە غەززە و حیزبوڵڵا لە لوبنان.

 

ڕاگەیێنروی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی عێراقی ڕایگەیاند: لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، بە مووشەک بنکەی گەلیلیۆتی سەر بە یەکەی هەواڵگیریی سەربازیی 8200مان بۆردوومانکرد لە تەلئەڤیڤ.

 

زانیاریی زیاتر: "مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بە بیانووی پاڵپشتیکردن لە گەلی لوبنان بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل و ئەمڕۆ بەیانی هێرشێکی دیکەیان کردە سەر تەلئەڤیڤ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ