ڕێکخەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆیە دەستی لەکار کێشایەوە

شەیری بکە لە:
ڕێکخەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆیە دەستی لەکار کێشایەوە

سالار سلێمان، ڕێکخەریی نەوەی نوێ لە کۆیە

ئاڤا نیوز

 

دەستلەکارکێشانەوە و دوورکەوتنەوەی بەرپرس و ئەندامانی بەشێک لە حیزبەکان بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا ڕێکخەریی نەوەی نوێ لە کۆیە دەستلەکاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سالار سلێمان، ڕێکخەریی نەوەی نوێ لە کۆیە ڕایگەیاند: دەست لە کارکێشانەوەی خۆم لە ڕێکخەری نەوەی نوێ لە کۆیە ڕادەگەیێنم و هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ ئەو جوڵانەوەیە نامێنێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێکخەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆیە دەڵێت: "لەبەر حورمەتی ھەڵبژاردن ھیچ وردەکارییەک ناڵێم، نامەوێت خەڵک سارد بکەمەوە و باسی ھیچ شتێک ناکەم".

 

باکگراوند: ئەمە لە کاتێکدایە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، جگە لە ڕێکخەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆیە، شاتوو حەمە ساڵح، کاندیدی ژمارە 21ـی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی نووسراوێکی بۆ ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناردووە و دەڵێت: "من لە کاندیدبوون  لەسەر لیستی نەوەی نوێ دەکشێمەوە".

شەیری بکە لە: