فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەیدەر حەنوون دەردەکرێت

شەیری بکە لە:
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ حەیدەر حەنوون دەردەکرێت

حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی

ئاڤا نیوز

 

دادگەی سێیەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق دەرکرد، بەهۆی ئامادەنەبوونی لە دادگا بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی دەربارەی تۆمارە دەنگییەکە ئاراستەی کرابوون.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگی حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بڵاوبووەوە کە باس لە وەرگرتنی پارە و زەوی و ئۆتۆمبێل دەکات،  ڕۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە دادگاکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دادگا چەندینجار حەیدەر حەنوونی ئاگادارکردبووەوە بۆ ئامادەبوون لە دادگا، بەڵام سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئامادە نەبووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەیدەر حەنوون پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی لە هەولێر  زیا جەعفەر، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەری و پەردەپۆشکردنی دۆسیەی دزیی سەدە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ