مەسرور بارزانی بۆ لایەنەکان: لە مێژوو و گەورەکانی خۆتان فێربن پارتی ناشکێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکی پارتی لە شاری زاخۆوە پەیامێکی بۆ یەکێتی و لایەنەکان نارد و ڕایگەیاند، ئەو لایەنانەی دروشمی ڕووخاندن و تێکدان و شکاندنیان هەڵگرتووە، با لە مێژوو و گەورەکانی خۆیان فێربن پارتی ناشکێت، چونکە دەنگی  زۆرینەی خەڵکی کوردستانی هەیە.

وێنە گەورەکە: هەڵمەتی ئەمجارەی بانگەشەی هەڵبژاردن جیاوازە و جگە لە پارتی، لایەنەکانی دیکە زمانی زبر بەکاردێنن، بەتایبەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروشمی تووندی هەڵگرتووە، وەکو "کۆتایی پێدەهێنین و دەیڕووخێنین و پارتی دەشکێنین".


لێدوانی فەرمی: 
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەمیانی بەشداریکردنی لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری حیزبەکەی لە زاخۆ ڕایگەیاند، ئەو لایەنانەی دروشمی ڕووخاندن و تێکدان و شکاندنیان هەڵگرتووە، با لە مێژوو و گەورەکانی خۆیان فێربن پارتی ناشکێت.

لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی پرسیاری کرد کۆتایی بە چی دەهێنن؟ لە وەڵامدا گوتی: "پارتی نە بە کودەتا  و نە بە هەوڵی دەستێکی دەرەکی هاتووەتە سەر دەسەڵات، پارتی بە دەنگی خەڵک هاتووەتە سەر حوکم، پارتی زۆرینەیە و ئەو لایەنانەی دەنگێکی کەم و لاوازن، با بزانن پارتی چیایەکە قەت بە بای لەرزۆکی ئەوان ناهەژێت".

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: مەسرور بارزانی جەختی کردەوە، "دروشمی لایەنەکان جێگەی ئومێد نین، باسی ئاوەدانی و پیشکەوتن ناکەن، دەڵێن تێکی دەدەین، ڕای دەگرین، دەیڕوخێنینن، وەڵامی ئێمەش بۆ هەموویان ئەوەیە ناتوانن. دووپاتیشی کردەوە کە پارتی بەوان ناڕووخێت، پارتی مێژووە، پارتی ئەمڕۆ و ئایندەیە".

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: