هاریس پشتگیری بۆ ئاگربەست لە غەززە دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
هاریس پشتگیری بۆ ئاگربەست لە غەززە دەردەبڕێت

کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

لە ماوەی ساڵێکدا و لە دوای هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، ئامریکا داوای ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەست لە غەززە دەکات.

 

ڕاگەێنراوی فەرمی: کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 'سی بی ئیس' ڕایگەیاند: واشنتن بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: هاریس ئاماژەیی بەوەشدا، دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل "بەدواداچوونێکی بەردەوامە" و دەمانەوێت لە ڕێگەیەوە ڕێڕەوێکی سەلامەت بۆ هاووڵاتیان دابین بکەین و شەڕییان لێ دووربخەینەوە.

 

بۆچی گرنگە: بەهۆی نزیکی لە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل پرسیاری زۆر دەکرێت لە پشتیوانی بەردەوامی نێوان ئەو دوو وڵاتە، کامالا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سەرۆکی ئیسرائیل و خودی وڵاتەکە گوتی: " باشترە بڵێن ئایا هاوپەیمانێتییەکی گرنگمان هەیە لەگەڵ گەلی ئیسرائیل، بەدڵنیایەوە منیش دەڵێم بەڵێ." 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ