گرووپە چەکدارەکان لە عێراق لە ترسی هێرشی ئیسرائیل بنکە و بارەگاکانیان چۆڵ دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای کوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلی و برینداربوونی 23 سەربازی دیکە بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە بەرزاییەکانی جۆلان، ئەگەری کردنەوەی دەرگای ئاگری مووشەکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق زیاتر بووە.

چیرۆکی سەرەکی: گرووپە چەکدارەکان لە عێراق لە ترسی هێرشی ئیسرائیل بنکە و بارەگاکانیان چۆڵ کردووە، هەندێک سەرکردەیان ماوەی هەفتەیەک خۆیان حەشارداوە و هەندێکی دیکە هەر عێراقیان بەجێهێشتووە.

 ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق درکی بە مەترسییەکانی ناوچەکە کردووە، ماوەی هەفتەیەکە تەواوی هێزەکانی لەسەر سنوور و ناوخۆ خستووەتە ئامادەباشییەوە و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە نزیکەوە چاودێریی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ