ڕێگای مەرگ چەندین ساڵە لە چاوەڕوانی تەواوبووندایە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ڕێگای مەرگ، ئەو دەستەواژەی تەنیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێشتا دەبیسترێت.

وێنە گەورەکە: یەکێک لەو ڕێگایانە کە بەهۆی خراپ ئیدارەدانی یەکێتییەوە هێشتا مەرگ لە خەڵک دەسەنێت، ڕێگەی دووکان - چوارقوڕنەیە، حکومەت چەندینجار پارەی بۆ دابین کردووە، بەڵام کەس نازانێ ئەم پارەیە چی لێدەکەن، لەو هەموو داهاتەش کە هەیەتی، یەکێتی یەک فلسی بۆ تەرخان نەکردووە و چاوەڕێیە لە هەولێرەوە پارەی بۆ بڕوات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگاکە درێژییەکەی زیاتر لە 50 کلیۆمەترە و تەواوکردنی بەسەر سێ قۆناغدا دابەش کراوە، قۆناغی یەکەم 95%ی تەواو بووە، قۆناغی دووەم نزیکەی 40% و قۆناغی سێیەمیش تاوەکو ئێستا دەستی پێنەکردوە، دەبوو پرۆژەکە لە ماوەی چەند ساڵێکدا تەوابکرایە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیدارەی خۆجێیی ناوچەکە بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست نەیتوانیوە تەواوی بکات، ئەوەش خەڵکی ناوچەکەی بەتەواوەتی نیگەران کردووە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: