قوباد تاڵەبانی و ئیدارەی گشتیی یەکێتی بوونەتە مۆتەکەی بازرگان و وەبەرهێنەران

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئاڤا بە داتا و زانیاری باسی بێسەروبەری پلانی یەکێتی و نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەکات لە کەرتی وەبەرهێنان لە سلێمانی، کە چۆن بووەتە حیزبێکی ملیاردێر لەسەر حسابی خەڵکی شارەکە.

چیرۆکی سەرەکی: کێشەی سەرەکی وەبەرهێنان لە سلێمانی بەکورتی ئەمەیە، ئەگەر وەبەرهێنێک بیەوێت پڕۆژەیەک دروست بکات، یەکسەر نووسینگەی قوباد تاڵەبانی داوای 8% و ئیدارەی گشتی یەکێتی 22% دەکەن، ئەمەش لەسەر کۆی قازانجی  داهاتی پڕۆژەکە دەوەستێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوباد تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی یەکێتی بوونەتە مۆتەکەی بازرگان و وەبەرهێنەران، هەزارانیان ئیفلاسیان کردووە، زۆربەی سەرمایەدارەکان سلێمانیان بەجێهێشتووە و چوونەتە هەولێر و شارەکانی دیکەی عێراق، ئامادەنین پارەکانیان لە سلێمانی خەرج بکەن و بەقاچاخ قوتاری دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: گێچەڵی فەرماندەکانی دژەتیرۆر و کۆماندۆی یەکێتی خەڵکی دەوڵەمەندی شارەکەی تۆقاندووە و گێچەڵیان پێدەکەن. جگە لەمە شوێنە ڕاقی و گرانبەهاکان تەنیا بەو وەبەرهێنەرانە دەدرێن کە هاوپشکی بەرپرسانی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕانن.


زانیاریی زیاتر: تەنیا پڕۆژە گەورەکان نییە کە ئیدارەی گشتی تەداخولی تێدا دەکات و سەرانەیان لێ دەسێنێت، تەنانەت داوای پشک و قازانج لە قەساب و نانەوایەکیش دەکەن. ئەم تەعامولەی بەرپرسانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی وەکو خەڵکی دەڵێن، سلێمانی لە شارێکی جوانەوە کردووە بە گوندێکی گەورە بەراورد بە شارەکانی دیکەی کوردستان.


 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ