ئوردن ڕێگه به ئیسرائیل نادات ئاسمانی وڵاتەکەی له دژی ئێران بەکاربێنێت

شەیری بکە لە:
ئوردن ڕێگه به ئیسرائیل نادات ئاسمانی وڵاتەکەی له دژی ئێران بەکاربێنێت

عەمان - پایتەختی ئوردن

ئاڤا نیوز

 

ئوردن ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە دەگوترێت ڕێگەی بە ئیسرائیل داوە ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربێنێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و هێرشە ئاسمانییەکان لەلایەن  ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتر، هەندێک دەنگۆ لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوکرایەوە، گوایە ئۆردون ڕێگەی بە ئیسرائیل داوە ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ئێران بەکار بهێنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵای ئوردون ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتی ئوردون لەلایەن ئیسرائیلەوە، ڕایگەیاند هەرگیز ڕێگە نادەین سنووری ئاسمانی وڵاتمان ببەزێنرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای پاسداران لە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە وەڵامی پێشێلکردنی سەروەریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە و کوشتنی سەید حەسەن نەسروڵڵا و فەرماندە عەباس نیلفوروشان، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بە هاوێشتنی دەیان مووشەکی بالستیکی ئامانجی گرنگی سەربازی و ئەمنی لە ئیسرائیل بۆردومان کرد.

 

ئەمەش بزانە: بە پێی ڕاگەیێنراوی سوپای پاسداران، ئۆپەراسیۆنەکە بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و ئاگادارکردنەوەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و پشتیوانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزارەتی بەرگری کراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ