ئیسرائیل سێ بارهەڵگری عێراقی لە سووریا بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل سێ بارهەڵگری عێراقی لە سووریا بۆردوومان دەکات

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر بارهەڵگرەکانی عێراقی لە سووریا - ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ

ئاڤا نیوز

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک بارهەڵگری عێراقی بۆردوومان دەکەن و دەگوترێت خۆراک و هاوکاریی پزیشکییان هەڵگرتووە بۆ ئاوارەکانی لوبنان.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: سێ بارهەڵگری عێراقی کە خۆراک و پێداویستی پزیشکییان بۆ لێقەوماوانی لوبنانی هەڵگرتووە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوەبۆردوومانکراون و بەهۆیەوە سێ کارمەندی تیمی بەهاناوەچوون بریندار بوون.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕوانگەی سووری، بارهەڵگرەکان لە کارگەیەکی ئۆتۆمبێلەکانی ئێران لە ناوچەی حەسبای پیشەسازی لە باشووری پارێزگای حومس کراونەتە ئامانج.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 220 بارهەڵگر لە عێراقەوە لە ڕێگەی دەروازەی قائیم و ئەلبوکەمالەوە بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی لوبنان چوونەتە سووریا و لەسەر بارهەڵگرەکانیش هێمای مانگی سووری عێراقی هەیە.

 

ئەمەش بزانە: هەر بەپێی ڕوانگەی سووری، "بارهەڵگرەکان کە لە عێراقەوە دێن، بەرەو ئەو ناوچانە دەڕۆن کە لەلایەن میلیشیاکانی ئێران و هێزەکانی ڕژێمەوە کۆنترۆڵکراون لە دێرەزۆر، پێش ئەوەی دوا مەبەستیان دیاری بکرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ