لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی 60٪ـی غەززە وێران بووە

شەیری بکە لە:
لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی 60٪ـی غەززە وێران بووە

دیمەنێکی وێرانبووی غەززە - میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز

دوای نزیکەی ساڵێک لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، نزیکەی 60٪ـی کەرتەکە وێران بووە.

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانیدا خانوو، باڵەخانە، مزگەوت، نەخۆشخانە، قوتابخانە و تەواوی ژێرخانی کەرتەکەی بە ئامانج گرتووە. بە گوێرەی مەزەندەکان، ئیسرائیل 227 هەزار و 591 باڵەخانەی بە ئامانج گرتووە کە بە تەواوی وێرانی کردوون یان زیانی زۆری پێ گەیاندوون. هەروەها 68%ی ڕێگاوبانی کەرتەکەی وێران کردووە. لە کۆی 36 نەخۆشخانە، تەنیا 17 نەخۆشخانە ماون، ئەوانیش بەشێوەیەکی ناتەواو، کار دەکەن و کێشەی نەبوونی سووتەمەنی، دەرمان و ئاوی خواردنەوەیان هەیە. 

 

زانیاریی زیاتر: بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە، 41 هەزار و 870 کەس کوژراون کە لەم ژمارەیەدا زیاتر لە 11 هەزار و 300 کەسیان منداڵن و نزیکەی 6 هەزار و 300 کەسیشیان ژنن. هەروەها، نزیکەی 90%ـی دانیشتوانی کەرتی غەززە لانیکەم جارێک ئاوارە بوون. 

 

لەلایەکی دیکەوە: دوای ساڵێک، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە، هاوکات هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ