یەکێتی لە سلێمانی دەست بە "کامپەینی تۆقاندنی خەڵک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ" دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لۆگۆی یەکێتی و پۆستی نووسەر ڕێبوار فەتا، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان "فشار لە خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەکات و بە شێوازێکی هەڕەشەئامێز خەڵک ئاگادار دەکاتەوە دەنگی پێبدەن"، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی لای خەڵک .
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێبوار فەتاح کە نووسەرێکی کوردە، کۆمەڵێک زانیاری لەوبارەیەوە لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "یەكێتی لە سلێمانی کۆمەڵێک پرسیاری نابەجێ کە بە شێوازێکی هەڕەشەئامێز داڕێژراون، لە خەڵکی دەکات بۆ ئەو کەسانەی نزیکن لە خۆیانەوە، لە ئاسایشەوە تەلەفۆنیان بۆ دەکرێ یان بانگ دەکرێن یان خەڵک دەنێرنە سەریان، بە جۆرێك بە هەڕەشە پێیان دەگوترێ، دەبێ دەنگ بە یەکێتی بدەن."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو نووسەرە یەکێتی لەنێو خەڵکدا بڵاوی کردووەتەوە: "بەهۆی بارکۆدەوە دەزانن هەموو کەسێك دەنگ بە چ لایەنێك داوە، لەکاتێکدا ئەم لافە هیچ بنەمایەکی نییە؛ تەنیا دەیانەوێ ترس بخەنە دڵی خەڵکەوە تا دەنگ بەوان بدەن".
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵی سلێمانی و سنووری دەسەڵاتی یەکێتی بەتایبەت کرد کە لەسەر سندوقەکانی دەنگدان نەترسن.
مەسرور بارزانی گوتی: "لە هیچ کەسێک مەترسن، کەس خاوەنی ئێوە نییە، ئێوە گەلێکی ئازادن، خاوەنی شۆڕشی ئەیلوول و ئەم وڵاتە و بڕیارەکەتانن. هیچ دەسەڵاتێکی فاسد و گەندەڵ ناتوانێت ڕێگەتان لێ بگرێت بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی بڕیارەکەتان".
باکگراوند: پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوونکردنەوەی پێویستی دابوو کە لەم هەڵبژاردنە دەنگدان 100% نهێنی دەبێت، تەنانەت بردنەژوورەوەی مۆبایلیش قەدەغە دەبێت بۆ ئەوەی هیچ لایەنێک داوا لە دەنگدەران نەکات وێنەی کاغەزی دەنگدان بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تایلۆر سویفت ڕۆژانە خواردن بۆ 900 کەمدەرامەت دابین دەکات
5 تشرینی یەکەم
چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاڤا ڕیکۆردی میدیای کوردی شکاند
5 تشرینی یەکەم
فەرهاد پیرباڵ بۆ یەکەمجار دوای خۆکاندیدکردنی لە ئاڤا دەردەکەوێت
3 تشرینی یەکەم
لەدایکبوونی دووانەیەک لەسەر ئاستی جیهان دەنگ دەداتەوە
3 تشرینی یەکەم
جۆرێکی نوێی برنج بۆ چارەسەری شەکرە بەرهەم دەهێنرێت
3 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ خەڵکی سلێمانی: لە هیچ کەس و لایەنێک مەترسن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 150 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕانەگیراون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدێکی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردن دەکشێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کابینەی نۆدا زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێكراون