کۆمیسیۆن لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات

ئامێری خوێندنەوەی کارتی دەنگدان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت تەنانەت ڕۆژی دەنگدانیش هاووڵاتیان دەتوانن کارتەکەیان وەربگرنەوە.

لێداونی فەرمی: مەڕوان محەممەد نەجاڕ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان لە سەرجەم بنکەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامە، وەرگرتنەوەی کارتەکەش تاوەکو ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت".

مەروان محەممەد دەڵێت، ڕۆژی 20-10-2024  کە ڕۆژی دەنگدانە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەنگدەران دەتوانن کارتەکەیان وەربگرنەوە و دەنگ بدەن.

باکگراوند:  سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360  کەس لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە مافی دەنگدانیان ھەیە،  بەڵام تەنیا دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانیان کردووە و کارتیان بۆ چاپکراوە، لەو ژمارەیەش نزیکەی 160 هەزار ماون کارتەکەیان وەربگرنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ