هۆشدارییەک لە سوودانییەوە بۆ جۆ بایدن: لە دۆخێکی مەترسیدارداین

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک لە سوودانییەوە بۆ جۆ بایدن: لە دۆخێکی مەترسیدارداین

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، هۆشداری لە پەرەسەندنی ئەو دۆخە دەدات کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و دەڵێت: "ئێمە سەرکەوتوو بووین لەوەی عێراق لە کاریگەرییەکانی ئەم هەڵکشانە بپارێزین".

چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 و هەڵگیرسانی شەڕی غەززە، کە دواتر گرژییەکان پەرەیان سەندن و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و تێوەگلانی ئێرانی لێکەوتەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە. 

پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: "ئێمە لەسەر لێوارێکی خلیسکاوی مەترسیدار وەستاوین، ڕەنگە ناوچەکە و جیهان بکێشێتە ناو شەڕێکی بەردەوام و ئابووریی جیهان بهەژێنێت".

سوودانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات حکومەتی عێراق کاری زۆری کردووە بۆ ئەوەی لە کاریگەرییەکانی ئەم هەڵکشانە پارێزراوبێت و دەڵێت: "ئێمە سەرکەوتوو بووین لەوەی لەگەڵ ئێوە و بە هاوکاری هەموو دۆستان لە جیهاندا ئەو کارە بکەین".

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە دوو هێندەکردنی هەوڵەکان هەیە و بەپێویستی دەزانێت هەمووان کاری لە پێشینەیان بۆ ئەوە بێت چیتر خەڵکی سڤیل بە ئامانج نەگیرێ و ناوچەکە لە خراپەکارییەکانی شەڕێکی بێکۆتایی ڕزگار بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ