وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ ئاڤا نیوز: گەشتە ئاسمانییەکان سنووردار نەکراون

شەیری بکە لە:
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ ئاڤا نیوز: گەشتە ئاسمانییەکان سنووردار نەکراون

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕەتی دەکاتەوە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا سنووردار کرابێت، جەختیش دەکاتەوە هۆکاری چۆڵبوونی ئاسمانی عێراق بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان و گرژییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.

 

وێنە گەرەکە: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل، تادێت مەترسی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەبێت، بەوهۆیەش بەشێکی بەرچاو لە کۆمپانیا گەشتیارییەکانی جیهان بۆ گەشتەکانیان خۆیان لە ئاسمانی عێراق لادەدەن و ئاسمانی وڵاتانی دیکە بەکاردەهێنن.

 

لێدوانی فەرمی: هەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئاسمانی عێراق سنووردار نەکراوە و ئێستا ئاسمانی عێراق بۆ هەمووان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک کراوەیە.

 

هەیسەم سافی دەڵێت: "دۆخی ئێستای هەرێمیی و ئەو گرژییانەی هەیە، هۆکاری چۆڵبوونی ئاسمانی عێراقن، چونکە هێڵە گەشتیارییەکان خۆیان بڕیار دەدەن بە کام ناوچەدا گەشت بکەن و بڕیاری گەشتەکان بەدەستی کۆمپانیا گەشتیارییەکانە نەک عێراق".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ