کاندیدێکی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردن دەکشێتەوە

شەیری بکە لە:
کاندیدێکی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردن دەکشێتەوە

شاتوو فەرەیدون، کاندیدی کێشاوەی لیستی نەوەی نوێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکە

ئاڤا نیوز

 

بەربژێرێکی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کشایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: کاندیدی ژمارە 21ـی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی بە ناوی شاتوو فەرەیدون حەمە ساڵح، نووسراوێکی بۆ ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناردووە و دەڵێت: "من لە کاندیدبوون  لەسەر لیستی ناوبراو دەکشێمەوە".


هۆکارە زانراوەکان: ئەو کاندیدە باس لە هۆکاری کشانەوەکەی دەکات و دەڵێت: "تاکو ئێستا هیچ ڕێکلام و پۆستەرێکم بۆ نەکراوە و نادادی لە ڕیزبەند و ماف و ئیمتیازەکانی ناو لیستەکە هەیە و ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵمان". هاوکات داوای لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆن کردووە کاری یاسایی بکەن بۆ سڕینەوەی ناوەکەی لە لیستی نەوەی نوێ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان