ئیسرائیل: 440 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشی زەمینی کوژراون

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: 440 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشی زەمینی کوژراون

ساتی بەخاکسپاردنی یەکێک لە چەکدارەکانی حیزبوڵڵا

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەسپێكردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی بۆسەر لوبنان 400 چەکداری حیزبوڵڵا کوژراون.

 

لێدوانی فەرمی: دانیاڵ هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند:  "لە سەرەتای دەستپێکی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان 440 چەکداری ئەو حیزبە کوژراون، لەنێویاندا 30 فەرماندەی پلە جیاواز هەن.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە 17ـی ئەیلوولەوە ئیسرائیل ئاڕاستەی شەڕی لە لوبنانەوە بۆ غەززە گۆڕیوە و هێرشێکی فراوانی بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان دەستپێکردووە، چەندین سەرکردەی باڵای لێکوشتوون لە نێویاندا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان