شەڕی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە لوبنان دوادەخات

شەیری بکە لە:
شەڕی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە لوبنان دوادەخات

داخستنی قوتابخانەیەک لە لوبنان

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ڕەوشی ئەمنیی و بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە، دەستپێکی ساڵی خوێندن دوادەخات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس حەلەبی، وەزیری پەروەردەی لوبنان ڕایگەیاند: "وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ زیاتر لە نیو ملیۆن قوتابی لە وڵاتەکەی دوادەخرێت، ئەمەش بەهۆی "مەترسییە ئەمنییەکان" و زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی.

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوو تائێستا دوو هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان