ئیسرائیل کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی دەکاتە ئامانج

شوێنێک کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە سووریا کراوەتە ئامانج

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل، کارگەیەکی دروست کردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە ناوچەی حەمس لە ناوەڕاستی سووریا بۆردوومان دەکات.


وێنە گەورەکە: دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا و دواتر هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، تەلئەڤیڤ هێرشەکانی بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تاران لە لوبنان و سووریا چڕکردووەتەوە، شەو و ڕۆژ بنکە و پێگەکانی ئەو گرووپانە بۆردوومان دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی سێ مووشەکەوە کارگەیەکی دروست کردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی لە ناوچەی حەسیای پیشەسازیی لە ناوچەی حەمس کردووەتە ئامانج.
 

زیانە سەرەکییەکان: بۆردوومانەکە زیانی ماددی هەبووە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانییەکان نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان