لە فڕۆکەخانەی بەغدا هێزێکی زۆر بڵاوەی پێدەکرێت

شەیری بکە لە:
لە فڕۆکەخانەی بەغدا هێزێکی زۆر بڵاوەی پێدەکرێت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

ئاڤا نیوز

 

لە شەوی ڕابردووەوە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هێزێکی زۆری ئەمنیی کۆکراونەتەوە و خراونەتە ئامادەباشی، هاوکات ڕێگە بە نیشتنەوەی بەشێکی زۆری ئەو فڕۆکانە نەدراوە کە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا هاتوون.

 

لێدوانی فەرمی: پێشتر، یەحیا ڕەسوول، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بۆ پاراستینی ئاسایشی ئاسمانی عێراق هەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتەبەر.

 

زانیاری زیاتر: "عێراق هێز و توانای هەیە، کە چاودێری ئاسمانی خۆی و چاودێری جووڵەی فڕۆکە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بکات." یەحیا ڕەسوول وا دەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ترس لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکانی ئێران و ئەم دۆخەی مرۆییەی لە لوبنان دروست بووە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕێوشوێنی توندی ئەمنیی گیراوەتەبەر.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی سەرچاوەكانی ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) ئەفسەرە باڵاكانی سوپای عێراق بە سەركردەی گرووپە چەكدارەكانیان ڕاگەیاندووە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق لە هەموو كات زیاتر نزیكبووەتەوە، یەكێك لە فەرماندە دیارەكانی سوپای عێراق پەیامی زارەكی بۆ سەركردەی گرووپە چەكدارەكان ناردووە، ئاگاداری كردوونەتەوە لە نزیكبونەوەی هێرش و نەخشەی ئامانجە پێشبینیكراوەكان.

شەیری بکە لە: