سیسی: هێرشی حوسییەکان داهاتی نۆکەندی سوێسی کەمکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
سیسی: هێرشی حوسییەکان داهاتی نۆکەندی سوێسی کەمکردووەتەوە

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی نێو دەریای سوور، بووەتە هۆی ئەوەی کۆمپانیا گەورەکان نۆکەندی سوێس بۆ هاتووچۆی کەشتییەکانیان بەکارنەهێنن.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەو نۆکەندە، یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی میسر بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دراوی بیانی؛ ناسەقامگیری ناوچەکە و هێرشی بەردەوامی حوسییەکان، قەیرانی دارایی لە وڵاتەکە دروستکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر: "بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکانی نێوا دەریای سوور، داهاتی نۆکەندی سوێس بەڕێژەی 40-50% کەمیکردووە".

 

زانیاریی زیاتر: حوسییەکان ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئەمریکا  و هاوپەیمانەکانیانەوە هەیە؛ ئەمریکاش لە وەڵامی ئەو هێرشانە، بنکە و بارەگای حوسییەکان لە یەمەن بۆردوومان دەکات.

شەیری بکە لە: