بەرەی مقاوەمەی عێراق دوو پێگەی دیکە لە ئیسرائیل دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
بەرەی مقاوەمەی عێراق دوو پێگەی دیکە لە ئیسرائیل دەکاتە ئامانج

ساتی هێرشێکی گرووپە چەکدارییەکانی بەرەی مقاوەمە بۆسەر ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق دوو پێگەی دیکەیان لە دوو شوێنی جیاوازی ئیسرائیل بە مووشەکی ئەرقەب کردە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە گرووپە چەکدارییەکانی عێراق 180 هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، لە دەستپێکی شەڕی لوبنانیشەوە گرووپە چەکدارەکان تووندتر  هەڕەشە دەکەنە سەر ئیسرائیل ئەمەش وەک پشتیوانییەک لە حەماس لە غەززە و حیزبوڵڵا لە لوبنان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە بەیانی ڕۆژی شەممە 05-10-2024 بە مووشەکی ئەرقەب (کرووزی پێشکەوتوو) دوو پێگەمان لە خاکی داگیرکراومان بۆردوومانکرد، یەکەمیان لە حەیفا لە باکوور و دووەمیش لە باشوور".

 

زانیاریی زیاتر: "بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکار و ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دژی پێگەکانی دوژمن بە تووندی بەردەوامە" بەرەی مقاوەمەی عێراق وا دەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بەرەی مقاوەمە بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و 23ی دیکەشی بریندار کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ