ئیسرائیلییەکان بەهۆی شەڕەوە دەیانەوێت وڵاتەکەیان جێبهێڵن

شەیری بکە لە:
ئیسرائیلییەکان بەهۆی شەڕەوە دەیانەوێت وڵاتەکەیان جێبهێڵن

یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل کە هاووڵاتییان بەرەو دەرەوە کۆچ دەکەن لەترسی شەڕی حەماس- ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

ڕاپرسییەک دەریدەخات نزیکەی چارەکێکی ئیسرائیلییەکان لە ساڵی ڕابردوودا بیریان لە کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات کردووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای هێرشی لەناکاوی حەماس بۆ سەر بەشێک لە شارەکانی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو و درێژەکێشانی ئۆپەراسیۆنی غەززە، هاووڵاتییانی ئیسرائیل هەست بەوە دەکەن ژیانیان لە مەترسیدایە و بەردەوام هەوڵی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات دەدەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕاپرسییەکی کەناڵی فەرمی ئیسرائیل دەریدەخات، لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمساڵ 23%ـی ئیسرائیلییەکان بیریان لەوە کردووەتەوە وڵات جێبهێڵێن.

 

ئەوەش بزانە: 14%ـی لایەنگرانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بیریان لە جێهێشتنی وڵاتەکەیان کردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکە: لەبەرامبەردا 36%ـی لایەنگرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بیریان لە کۆچکردن کردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان