لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتێک لە غەززە 21 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتێک لە غەززە 21 کەس کوژران

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتێکی غەززە، وێنە: afp

ئاڤا نیوز

 

لە ڕاگەیێنراوێکی بەرگری شارستانی غەززەدا هاتووە، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتێک لە ناوەڕاستی غەززە کە وەکو شوێنی مانەوەی ئاوارەکان بەکارهاتبوو، 21 کەس کوژراون، ئیسرائیلیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەتەوە دەڵێت: هێرشەکە بۆ بە ئامانج گرتنی چەکدارانی حەماس بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحمود بەسەل، وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتێک کە شوێنی مانەوەی ئاوارەکان بووە لە بەرامبەر نەخۆشخانەی شەهیدان لە ناوەڕاستی غەززە، 21 کەس کوژراون.

 

زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل لە دوای بۆردومانەکەی بۆسەر مزگەوتێکی غەززە ڕایگەیاندووە: "ئەو ناوچەیەمان بە ووردی بۆردوومان کردووە، کە "تیرۆرستانی حەماسی" لێ بوو، لەوێ چالاکییەکان ڕێک دەخەن".

 

باکگرواند: شەڕی حەماس و ئیسرائیل نزیکەی ساڵێکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 42 هەزار فەلەستینی کوژراون، ئەمە جگە لە وێرانبوونی ژمارەیەکی زۆر لە باڵەخانەکانی غەززە و ئاوارەبوونی هەزاران کەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان