بۆ جاری سێیەم ئیسرائیل باشووری بەیرووتی بۆردوومان کرد

شەیری بکە لە:
بۆ جاری سێیەم ئیسرائیل باشووری بەیرووتی بۆردوومان کرد

بۆردوومانی بەیرووت لەلایەن ئیسرائیلەوە

ئاڤا نیوز

 

بۆ جاری سێیەم لەم شەودا سوپای ئیسرائیل بە چەند مووشەکێک باشووری بەیرووتی بۆردوومان کرد.

 

چیڕۆکی سەرەکی: ئەمشەو سوپای ئیسرائیل لە سێ هێرشی مووشەکی دا سێ باڵەخانەی گەورەی لە باشووری بەیرووت لەگەڵ زەوی تەخت کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل پێشتر داوای لە دانیشتووانی ناوچەکە کردبوو، 500 مەتر لە باڵەخانەکان دوور بکەونەوە. دوای بۆردومانەکانیش ڕایگەیاند، بارەگاکانی حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج.

 

زانیاریی سەرەتایی: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عەرەبی و ئیسرائیلییەکان بڵاوکراونەتەوە، زیانی گیانی و ماددی زۆر هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێک نەخراوەتەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ