ئیسرائیل بەچڕی باشووری بەیرووت بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بەچڕی باشووری بەیرووت بۆردوومان دەکات

دیمەنێک لە بۆردوومانەکە، سەرچاوە: ئێکس

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل دوو باڵەخانەی لە باشووری بەیرووتی لوبنان بە چەند مووشەکێک بۆردوومان کرد و زیانی گیانی و ماددی زۆر هەیە.


وێنە گەورەکە:
ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی سێ باڵەخانەی لە باشووری بەیرووت کرد، دوای ماوەیەکی کەم لە ئاگادارکردنەوە بە مووشەکی دوورهاوێژ دوو لە باڵەخانەکانی لەگەڵ زەوی تەخت کرد.


زانیاریی سەرەتایی: 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عەرەبی و ئیسرائیلییەکان بڵاوکراونەتەوە، زیانی گیانی و ماددی زۆر هەیە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێک نەخراوەتەڕوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە کە بنکەیەکی حیزبوڵڵایان کردووەتەوە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی تووندی ئاراستەی حیزبوڵڵای لوبنان کرد و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەریان.

 

ئەمەش بزانە: هەر ئێستا ئیسرائیل باڵەخانەیەکی دیکەی لە باشووری بەیرووت بۆردومان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێکس نووسیویەتی، داوا لە هاوڵاتیانی بەیرووت دەکەین 500 مەتر دوور بن لە باڵەخانەکانی بورج بەرەنجە و لیلاک و حارەت حەریک، لەبەرئەوەی بۆردومان دەکرێن و دامەزراوەی حیزبوڵڵایان تێدایە.

 

ڤیدیۆ؛ چرکەساتی پێکانی باڵەخانەکان لەلایەن مووشەکەکانی ئیسرائیل ببینە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ