پێدانی مۆڵەتی مەلایەتی لە تەکیەی شێخ ئەحمەدی خەیلانی

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە تەکیەی شێخ ئەحمەدی خەیلانی، کە ناوەندێکە بۆ پێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی، فەقێیەک بە ناوی محەممەد مۆڵەتی مەلایەتی بە بەشداریی دەیان مەلا و فەقێ پێدەدرێت.

چیرۆکی سەرەکی: تەکیەی شێخ ئەحمەدی خەیلانی قوتابخانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی هەیە، ساڵانە کاتێک فەقێیەک سەرجەم پلەکان دەبڕێت لە مەراسیمێکی ئایینی تایبەتدا جوبە و مەندیل و مۆڵەتی مەلایەتی پێشکەش دەکرێت.


لێدوانی فەرمی:
مەلا محەممەد کە ڕۆژی شەممە مۆڵەتی مەلایەتی لەلایەن د.جەمیل سوورچی، ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرت، بۆ ئاڤا نیوز گوتی ماوەی نزیکەی حەوت ساڵ لە تەکیەکە خوێندوویەتی و گوتی: "
هەموو فەقێیەک چاوەڕێی ئەم ڕۆژەیە، هەستێکی خۆشم هەیە کە وەسف ناکرێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: