ئێران هەڕەشەی نوێ لە ئیسرائیل دەکات: وزە و غازتان دەکەینە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئێران هەڕەشەی نوێ لە ئیسرائیل دەکات: وزە و غازتان دەکەینە ئامانج

مووشەکێکی ئێرانی لە تەنیشت لافیتەیەک کە وێنەی خامنەیی و حەسەن نەسروڵڵای لەسەرە لە شەقامێکی تاران- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات ئەگەر هێرشی بکاتە سەر، ئەوا دامەزراوەكانی وزە و غازی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج، ئەمریکاش هۆشداری دەدات.

 

چیڕۆكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌: ئاژانسی میهری ئێران لە زاری عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران ئاشکرای کرد، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران، هەموو سەرچاوە و دامەزراوەکانی وزە و پاڵاوگە و کێڵگە غازەکانی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: ئاژانسی میهر بڵاوی کردووەتەوە: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وێستگەکانی کارەبا و پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران، ئەوا وێستگەی کارەبا و پاڵاوگە نەوتییەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی هێرشێکی پێچەوانەی تووند دەبنەوە".

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه: بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، واشنتن لە نیو کاتژمێردا سێ پەیامی هۆشداری خێرای لەڕێگەی عێراقەوە بۆ ئێران ناردووە، داوای لێ کردووە بەهیچ شێوەیەک بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق نەکاتە ئامانج.

 

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، واشنتن نیگەرانە لەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن لە عێراق، جا ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە بێت، یان میلیشیاکانی نزیک لە خۆیەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ