فەرەنسا داوای ڕاگرتنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکات؛ نەتانیاهۆش دەڵێت شەرمە

شەیری بکە لە:
فەرەنسا داوای ڕاگرتنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکات؛ نەتانیاهۆش دەڵێت شەرمە

ئیمانوێل ماکرۆن و بنیامین نەتانیاهۆ

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی فەرەنسا داوا دەکات ئیسرائیل کێشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیپلۆماسی و هەوڵی سیاسی چارەسەر بکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ شەممە 5-10-2024، داوای ڕاگرتنی ناردنی چەکی بۆ ئیسرائیل کرد و داوای "چارەسەرێکی سیاسی"ـیش دەکات لە شەڕی غەززە کە ساڵێکە بەهۆی هێرشەکەی حەماسەوە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل سەریهەڵداوە و ئێستا بۆ لوبنانیش فراوان بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماکرۆن بە کەناڵی فرانس ئینتەری ڕاگەیاند: "پێموایە کاری لەپێشینە ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ چارەسەری سیاسی، هاوکات ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگیرێت"، جەختیش دەکایەوە کە وڵاتەکەی هیچ چەکێک بۆ ئیسرائیل نانێرێت.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەڵامی لێدوانەکەی ماکرۆنی دایەوە و گوتی: شەرمە بۆ ماکرۆن. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی غەززە ساڵێکە هەڵگیسراوە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە بەردەوامن، دانوستانەکانیش هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە، هەوڵەکانیش بۆ ئاگربەست سەرکەوتوو نەبوون.

باکگراوند: بەهۆی شەڕی غەززە زیاتر لە 27 هەزار فەڵەستینی و زیاتر لە 660 سەربازی ئیسرائیل كوژراون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ