یەكێك لە بڕگەكانی چاوپێكەوتنەكەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كورستان لەگەڵ ئاڤا میدیا، ڕوونكردنەوەی ئەوە بوو داهات و خەرجی لە هەرێمی كوردستان بەسەر پارێزگاكاندا چۆن دابەش دەبێت؟ ئەمە یەكێكە لەو پرسانەی زۆرینەی خەڵک لێی ئاگادارنین ئایا دابینكردنی نەختینەكان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە پارێزگاكاندا چۆن بەڕێوەدەچێت و میكانیزمی خەرجكردنەكەی چۆنە؟ بەتایبەت دوای بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە.
سەرۆكی حكومەت ئەم بابەتەی وەک خستنەڕووی یەكێک لە ڕاستییەكان ئاشكرا کرد، ئاماژەی بەوە كرد بەشێک لە داهاتی پارێزگاكان هەر دەبێت لە خودی پارێزگاكەدا خەرج بكرێت، بەڵام ئەمە لە سلێمانی نەكراوە. واتە لەو كاتەی پرۆژەیەک لە سلێمانی یان هەولێر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لێدەدرێت، ئەوا نەختینەی ئەو پارەیە دەبێت لەلایەن خودی ئیدارەی پارێزگاكەوە دابین بكرێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە ساڵی 2014ـەوە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نایەت و سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی کوردستان دیاریكراون، كە یەکێک لەوانە داهاتی خاڵە سنوورییەكانە كە بە حوكمی واقیعی كوردستان دیارە ئەو سنوورانە چۆن بەڕێوە دەبرێن. ئەو ئیدارەیەی لە پارێزگاكاندا هەیە بەرپرسن لە گەڕاندنەوەی ئەو داهاتە بۆ خەزێنەی گشتی و هەروەها خەرجكردنی داهاتەكە لە پرۆژە ناوخۆییەكاندا، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە دا لە هەردوو ئەم بابەتەدا یەكێتی نیشتیمانی لەژێر پرسیاردایە، نە لە گەڕاندنەوەی داهاتدا بەتەواوی پابەند بووە نە لە خەرجكردنی داهاتەكە بۆ سنوورەكەی جێدەستی دیارە.
كەواتە ئەو واقیعەی لە هەرێمی كوردستانە دەبێت وەک خۆی ببینرێت، تەنانەت هەندێکجار دەبێت ئیدارە و لایەنە دەست ڕۆیشتووەكان بە هاوكاریی سەرمایەدار و خاوەنكاری گەورەی كەرتی تایبەت، هەستن بە جێبەجێكردنی هەندێک پرۆژە و لەمبارەوە سەرۆكی حكومەت سوپاسی سەرمایەدارانی كرد بۆ ئەو پاڵپشتیە و ئاماژەی بەوە دا زۆر پرۆژەی گرنگ لە هەولێر لەلایەن خاوەنكارە گەورەكانەوە جێبەجێكراوە.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەش كرد كابینەی نۆ پرۆژەیەكی هەبووە بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ كۆنترۆڵكردنی 100%ـی دەروازە سنوورییەكان و گەڕاندنەوەی 100%ـی داهاتی ئەو خاڵانە بۆ خەزێنەی گشتی، بەڵام ئەم بیرۆكەیە لەلایەن یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە ڕەتكراوەتەوە و هاوكار نەبوون، تەنانەت هەڕەشەی ئەوەشیان كردووە كە ناردنی هەر هێزێک بۆ خاڵە سنوورییەكان ئەگەرچی ئەو هێزە حكومیش بێت شەڕی ناوخۆی لێدەكەوێتەوە.
كەواتە كاتێک تەماشای ئاوەدانی و بەرەوپێشچوونی هەر پارێزگا و ئیدارەیەک دەكەین ئەوا ڕۆڵی سەرەكی ئەو بەرەوپێشچوونە دەگەڕێتەوە بۆ ئیدارە خۆجێیەكان و ڕێگرینەكردنی پارتە باڵادەستەكان. ئەمەش لەبەر دوو هۆکار، هۆی یەكەم ئەوەیە كە جۆرێک لامەركەزی لەڕووی ئیدارییەوە دراوە بە پارێزگاكان، هۆی دووەمیش ئەوەیە كە بە حوكمی واقیعی سیاسی و دابەشبوونی هێزەكان ئەم دابەشبوونە هەیە و سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە ڕێگرییە حیزبییەكانیش كرد لە پێشخستنی شار و پارێزگاكان و هەر چاودێرێک بگەڕێتەوە بۆ چاوپێكەوتنەكە ڕاستییەكانی بۆ ڕوون دەبێتەوە.
سەرۆكی حكومەت لە چاوپێكەوتنەكەی سەرچاوەكانی داهاتی حكومەتی هەرێمیشی شەفافانە خستەڕوو. داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان لەگەڵ ئەو تەمویلەی لە بەغداوە دەهات (پێش بڕیاری دادگای فیدراڵی بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە) لەگەڵ داهاتی نەوت (كە بە بڕیارەكەی داگای پاریس ئەویش پەكخرا)، كەواتە ئەوەی ئێستا داهاتی حكومەتی هەرێمی کوردستانە داهاتی خاڵە سنوورییەكانە ئەم داهاتەش ڕوونە كە دەبێت وەک ژمارە بە ڕاستی و دروستی بگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی و وەک نەختینەش بڕێكی لە خودی پارێزگاكاندا خەرج بكرێت، بۆیە هەمیشە ئەو پرسیارە بەزیندوویی دەمێنێتەوە ئایا داهاتی خاڵە سنوورییەكانی سنووری سلێمانی چی لێ دێت؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 تشرینی دووەم
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟