400 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق و سووریا تەرخان دەکرێت

شەیری بکە لە:
400 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق و سووریا تەرخان دەکرێت

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە واشنتن

ئاڤا نیوز

 

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی داعش لە عێراق و سووریا تەرخان دەکات و پاڵپشتی خۆشی بۆ عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دووپات دەکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دەیەمین کۆبوونەوەی وەزاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە بەشداری وەزیران و بەرپرسانی باڵای 87 وڵات لە نێویاندا فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن بەڕێوەچوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند: هاوپەیمانیێتیەکە پابەندی خۆی بە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و گەشەپێدانی گەلەکەی دووپات کردەوە، هاوکات پلانی گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانیێتیەکە بۆ هاوبەشی ئەمنی دوو لایەنە کاریەگەریی لەسەر  کەمبوونەوەی مەترسییەکانی داعش هەبووە.

 

زانیاریی زیاتر:  "وەزیرەکان پشتگیری لە کاری لە پێشینەی گرووپی کاری هاوپەیمانان دەکەن بە ئامانجی کۆکردنەوە و بەکارهێنانی 394 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو ناوچانەی لە عێراق و سوریا لە دەست داعش ئازادکراون". هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش وای گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی داعش گەورەترین هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە مێژوودا لە ساڵی 2014 بە سەرکردایەتی ئەمریکا پێکهێنرا و لەمساڵدا ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان دوای پەیوەندیکردنی ماڵدیڤ گەیشتە 87 وڵات، هاوپەیمانیێتیەکە پابەندە بە تێکشکاندنی ئەو ڕێکخراوە لە هەر شوێنێک چالاکی بکات.

شەیری بکە لە: