هێشتا تەرمی فەرماندەی سوپای قودس لە لوبنان و سووریا نەدۆزراوەتەوە

شەیری بکە لە:
هێشتا تەرمی فەرماندەی سوپای قودس لە لوبنان و سووریا نەدۆزراوەتەوە

عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی سوپای قودس لە لوبنان و سووریا

ئاڤا نیوز

 

عەلی نیلفرووشان، کوڕی عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی سوپای قودس لە لوبنان و سووریا، کە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە بەیرووت کوژرا، ڕایگەیاند هێشتا تەرمی باوکی نەدۆزراوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: هێرشەکەی ئیسرائیل ڕۆژی 27ـی ئەیلوولی 2024 ئەنجام درا. حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و عەباس نیلفرووشان کوژران. بە هۆیەوە چەند باڵەخانە ڕووخان و لەو کاتەوە گەڕان بە دوای تەرمەکاندا بەردەوامە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر میدیای حیزبوڵڵا ڕایگەیاندبوو، تەرمی نەسڕوڵڵا دۆزراوەتەوە و لە شوێنێکی نهێنی بە شێوەیەکی کاتی نێژراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ