گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە لە کابینەی نۆیەمدا

شەیری بکە لە:

گرنگی تایبەتدراوە بە کەرتی پەروەردە و دروستکردنی باڵەخانەی نوێ

ئاڤا نیوز

 

لە هەنگاوە کردارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی تایبەتدراوە بە کەرتی پەروەردە و دروستکردنی باڵەخانەی نوێ، بۆ لەمەوبەدوا هەر قوتابخانەیەک دروست بکرێت، دەبێت بە یەک دیزاین بێت.

 

وێنە گەورەکە: نۆژەنکردنەوە و زیادکردنی پۆلی خوێندن نەوەستاوە و بەڵکو بەردەوام لە زیادبووندایە بەجۆرێک، ئەم چوار ساڵە هەزار و 670 باڵەخانە و قوتابخانە و باخچەی ساوایان نۆژەنکراونەتەوە، بۆ فراوانکردنی قوتابخانەکانیش شەش هەزار و 29 پۆل دروستکراون، هەروەها 194 باڵەخانە و قوتابخانە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەکرێن.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەمساڵ هەنگاوە کردارییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ وانەبێژان دڵخۆشکەربوون، بەجۆرێک بە بڕیاریی سەرۆکوەزیران 38 هەزار وانەبێژ کراون بە هەمیشەیی، هەروەها پێنج هەزار و 88 مامۆستای دیکەش کە گرێبەست بوون کران بە هەمیشەیی.

 

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە: "ساڵانە 23 ملیار دینار بۆ چاپکردنی 20 ملیۆن کتێب تەرخان دەکرێت، هەروەها کارەکانی وەزارەتی پەروەردە بە دیجیتاڵی کراون و نۆ پلاتفۆرم بۆ خزمەتگوزاری گشتی دانراون".

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتاکان لە هەرێمی کوردستان، ملیۆنێک و 780 هەزار قوتابی لەناوەندەکانی خوێندن هەن، 143 هەزاریان لە خوێندنی ناحکومین، لەو ژمارانە 118 هەزار مامۆستای هەمیشەیی و 38 هەزار مامۆستای گرێبەست لە شەش هەزار و 756 قوتابخانە و باخچەی ساوایان وانە دەڵێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ