شۆرشێکی کابینەی نۆیەم لەپێناو تەواوکردنی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و قەیرانە دروستکراوەکان کابینەی نۆیەم، شۆرشێکی دەستپێکردووە لەپێناو تەواوکردنی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کارنامە ستراتیژییەکانی خۆیدا، توانیویەتی تەواوی بەربەستەکان بشکێنێت و بەردەوام بێت لە هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی سەدان پڕۆژەی نوێ بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی.
بەشێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم پێکهاتوون لەمانە:
دروستکردنی سایلۆ و کارگە: لە پێناوی گرنگیدان بە ژێرخانی خۆراک و پشتیووانیکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی، کابینەی نۆیەم لە ماوەی پێنج ساڵدا چوار سایلۆ لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بە بڕی 85 ملیار دینار دروستکردووە، هەروەها 977 کارگە مۆڵەتیان پێدراوە و کۆی گشتیی كارگە مۆڵەتپێدراوەكان گەیشتووەتە 4547 كارگە، هەر لەو چوارچێوەیەدا 30 هەزار خانووی پلاستیكی دروستكراون، جگە لە شەش کارگەی بەرهەمەکانی پەتاتە، هەروەها 101 كۆگای ساردكەرەوەش دروستكراون، بە گشتیی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە 1.8%ەوە بەرزبووەتەوە بۆ 8%.
دروستکردنی پۆند و بەنداو: لە پێناوی پاراستن و ئاسایشی ئاو نۆ بەندا و بە گوژمەی زیاتر لە 265 ملیار دینار دروست كراون، هەشت پۆندیش تەواو کراون و 43ی دیكەش لەژێر جێبەجێكردندان بە گوژمەی 386 ملیار دینار.
پڕۆژەی ڕێگاوبان: 585 پڕۆژەی ڕێگاوبان كە 75یان پڕۆژەی ستراتیژین بە گوژمەی 930 ملیار دینار جێبەجێکراون، هەروەها 1967 پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان بە گوژمەی تریلیۆنێك و 863 ملیار دینار خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە بەشێكیان پڕۆژەی ستراتیژین.
سەبارەت بە ئەندازەی هاتووچۆ؛ 500 كیلۆمەتر ڕێگە و شەقام هێڵكارییان بۆ كراوە، هاوکات هەزار هێمای جۆراوجۆری هاتووچۆ دانراون، نزیكەی 40 كیلۆمەتر پەرژینی ئاسنی بۆ ڕێگە و شەقامەكان دانراون.
پڕۆژەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان: 152 قوتابخانە دروستکراون و 1670ـی دیکەی نۆژەنکراونەتەوە و 629 ژووری خوێندنی زیادکراوە، هەروەها دوو زانكۆی نوێش دروستکراون، لەگەڵ 30 نەخۆشخانە كە ژمارەیەک یان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
کەرتی گەشتیاریی و خزمەتگوزاریی: 118 پڕۆژەی گەشتیاری بە گوژمەی نزیكەی 49 ملیار دینار جێبەجێکراون و هەروەها 13 پڕۆژەی شوێنەوار بە گوژمەی 653 ملیۆن دینار بڕیاریان لێدراوە، هاوکات ساڵانە دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن زبڵ و خاشاک كۆدەكرێتەوە، تێچووی چارەسەركردنەكەشی 125 ملیار دینارە.
کەرتــی وزە: ژمارەیەک وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا دروستکراون و 1340 مێگاوات زیادی كردووە، بە گوژمەی زیاتر لە 16 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەو کەرتەدا كراوە.
ئەمەش بزانە: جێبەجێکردنی هەموو ئەو کارانەش لە کاتێکدابووە کە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ڕاگیرابوو و چەندین گرفتی یاسای و سیاسیش دروستکراون، نەیارەکانی ئەم حکومەتە خۆیان بۆ خوێندنی فاتیحەی شکستهێنانی کابینەی نۆیان ئامادە کردبوو،.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوژرانی دوو بەرپرس و سێ چەکداری داعش لە کەرکووک پشتڕاست دەکرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دامەزراندنی وانەبێژان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی هاک کرا