ترەمپ: جەنگی سێیەمی جیهانیی نزیکە

شەیری بکە لە:
ترەمپ: جەنگی سێیەمی جیهانیی نزیکە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆخی جیهان ناسەقامگیرە و کێشەکان زۆر گەورە بوون.

 

وێنە گەورەکە: ترەمپ ئاماژەی بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و هەروەها بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و گوتی، دەشێت ئەمە بەرەو جەنگی جیهانیی سێیەم بڕوات. ترەمپ هەروەها ڕەخنەی لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گرت بەوەی لە دۆخێکی وەهادا زۆربەی کاتەکانی بە خەوتن لە کەنار دەریا بەسەر دەبات.



لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند: "زۆر شت بە خێرایی ڕوودەدەن، ئێوەش ئەوە دەزانن، دەکرێت بەر لەوەی بگەینە ئەوێ، جەنگی جیهانیی سێیەم ڕوو بدات. ئێستا ئەوە ڕوو دەدات. سەیری ڕووسیا و ئۆکراینا بکە. ئەوە کارەساتە. سەیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکە لە هەموو شوێنەکان لە تەقینەوەدایە.

 

لەلایەکی دیکەوە: "لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە سەرۆکێکمان هەیە زۆربەی کاتەکانی بە خەوتن لە کەنار دەریا بەسەر دەبات." دۆناڵد ترەمپ وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان