ئیسرائیل سەرکردەیەکی دیاری حەماس دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل سەرکردەیەکی دیاری حەماس دەکوژێت

دیمەنی یەکێک لەو کەمپانەی ئاوارە فەڵەستینییەکانی لێ نیشتەجێیە لە لوبنان. وێنە؛ میدیاکانی لوبنان

ئاڤا نیوز

 

لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، سەعید عەتاڵا، یەکێک لە فەرماندە دیارە سەربازییەکانی  حەماس کوژرا.

 

چیرۆکی سەرەکی: هێرشەکە کراوەتە سەر کەمپی بەداوی، کە کەمپی کۆچبەرانی فەڵەستینییە لە تەڕابلوس، لە باکووری لوبنان و بە هۆیەوە عەتاڵا و سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی خێزانەکەی کوژران. 

 

لەلایەکی دیکە: حەماس کوژرانی سەرکردەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ