ئیسرائیل لە دوو ڕۆژدا سێ هەزار هێرشی کردووەتە سەر حیزبوڵڵا

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل لە دوو ڕۆژدا سێ هەزار هێرشی کردووەتە سەر حیزبوڵڵا

بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر حیزبوڵڵای لوبنان، وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

زانیارییەکان لەسەر شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا دەریدەخەن کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵا لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان زیاترن.  

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل دوای گۆڕینی ئاراستەی شەڕ لە غەززە بۆ لوبنان زیانێکی زۆر بە حیزبوڵڵا گەیاندووە و توانیویەتی باڵانسی شەڕ بگۆڕێت. 

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، ئیسرائیل بە هەڵمەتێکی فڕۆکەوانی بێوێنە لە ماوەی کەمتر لە سێ هەفتەدا زیاتر لە 1400 کەسی کوشتووە و نزیکەی 7500 کەسی دیکەشی بریندار کردووە و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە 24 و 25ـی ئەیلوولدا، سوپای ئیسرائیل 3000 هێرشی بۆ سەر حیزبوڵڵا ئەنجامداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئایروارز کە لەلایەن سی ئێن ئێن شیکراونەتەوە، لە شەڕی 20 ساڵەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئەمریکا ساڵانە کەمتر لە 3 هەزار هێرشی ئەنجامداوە، جگە لە ساڵی یەکەمی لەشکرکێشییەکە کە نزیکەی 6500 هێرشی ئەنجامداوە. 


ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ئایروارز ، ئیسرائیل لە 8ـی ئۆکتۆبەری 2023وە نزیکەی 9 هەزار هێرشی کردووەتە سەر لوبنان و حیزبوڵڵاش لە هەمان چوارچێوەدا 1500 هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ