ژمارەی كوژراوانی غەززە 29 هەزار كەسی تێپەڕاند

شەیری بکە لە:
ژمارەی كوژراوانی غەززە 29 هەزار كەسی تێپەڕاند

دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


تادێت ژمارەی كوژراوانی كەرتی غەززە لە فەڵەستین، ڕوو لە زیادبوون دەكات و تا ئێستا 29 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.


وێنە گەورەكە: گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، تادێت  ڕوو لە زیادبوون دەكات.


لێدوانی فەرميی: وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززە، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە كاتی شەڕی نێوان چەكداران و ئیسرائیل، لانیكەم 29 هەزار و 92 كەس لە غەززە كوژراون.


"لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 107 كەس گیانیان لەدەستداوە و لە دوای سەرهەڵدانی جەنگ لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە 69 هەزار و 28 كەس برینداربوون".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان