سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری دیاری ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی تایبەت بۆ خەڵکی سلێمانی دەنێرێت و پێیان دەڵێت، "هیچ جیاوازییەک لەنێوان سلێمانی و هەولێر و دهۆک نییە، بەڵام دەسەڵاتی حیزبی خۆسەپێن نەیانهێشتووە ئەجێندای حکومەت لە سلێمانی جێبەجێ بکرێت، ئەگەر کوردستان یەک دەست و یەک بڕیار بێت ئاوەدانی ڕوو لە سلێمانیش دەکات".
چیرۆکی سەرەکی: لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی، وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە؛ بەشێکی زۆری دروشمەکانی هەڵبژاردنی ئەمجارە لە سنووری پارێزگای سلێمانین، گوتارەکە لەوێوە ڕووە و هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ نموونە ئەگەر پارتی لە سلێمانی یەکەم بێت چی لە دۆخی ئەو شارە دەگۆڕێت؟
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە وەڵامدا دەڵێت: "خەڵکی سلێمانی خەڵکی خۆشەویستی کوردستانن، هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هیچ شارێکی دیکەی کوردستان، هەموویان خوشک و برای ئێمەن. بەڵام دەسەڵاتی ئیداری لە پارێزگا بۆ پارێزگا بەپێی بوونی لایەنە سیاسییەکان جیاواز بووە. ئەو دەسەڵاتەی حکومەتی هەرێم توانیویەتی لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان جێبەجێ بکات، دەسەڵاتی حیزبی کە خۆی سەپاندووە بەسەر دامودەزگاکانی حکومەت، نەیان هێشتووە ئەو ئەجێندایە لە سلێمانی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت".
چارەسەرەکان: مەسرور بارزانی مژدە بە خەڵکی سلێمانی دەدات و دەڵێت: "دڵنیابن ئەگەر کوردستان یەک دەست و یەک بڕیار بێت و حکومەتی هەرێم دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو جوومگەکانی حکومڕانیدا هەبێت، لەو سنوورەش نە سەرانە سەندن دەمێنێت، نە تیرۆر و تۆقاندن دەمێنێت، نە ترس دەمێنێت. شاری سلێمانیش وەکو هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان ئاوەدانی ڕووی تێدەکات".
لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا ئایا ڕێگریی حیزبی هەبووە لەوەی نەتوانراوە پرۆژەکانی حکومەت لە هەڵەبجە و سلێمانی وەک هەولێر و دهۆک جێبەجێ بکرێن؟ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: "ڕێگریی هەبووە، لەوانەیە لەبەر بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان و یەکڕیزی نەتەوەکەمان نەمانتوانیبێت وەکو پێویست پەنجە لەسەر هەموو خاڵەکان دابنێین، بەڵام ئێستا پێویستە خەڵکەکە ڕاستییەکان بزانێت کە ڕێگری هەبووە و خۆسەپاندنی دەسەڵاتی حیزبی بەسەر دامودەزگاکانی حکومەت هەبووە". ڕەتیشی دەکاتەوە حکومەت لە ئەجێندادا بەهیچ جۆرێک لە جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا جیاوازی لە نێوان پارێزگاکاندا کردبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە