سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نهێنییەک لەبارەی خاڵە سنوورییەکان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نهێنییەک لەبارەی خاڵە سنوورییەکان ئاشکرا دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ یەکەمجار بۆ ئاڤا میدیا نهێنییەک لەبارەی خاڵە سنوورییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "هەوڵێک هەبوو هێزێکی هاوبەش بۆ کۆنترۆڵکردنیان پێکبهێنرێت، بەڵام یەکێتی ڕازی نەبوو و دەیانگوت شەڕی ناوخۆی لێ دروست دەبێت".


چیرۆکی سەرەکی:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا، باسی ئەوە دەکات کە
هەوڵێک هەبووە بۆ ڕێکخستنەوەی داهات و ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان لە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانەوە، بەڵام یەکێتی ڕێگری لێکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکمان وەرگرت، بۆ ئەوەی نیەتپاکی پیشان بدەین، داوام کرد هێزێکی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ کە دوو وەزیری بەڕێزی یەکێتی و پارتی ئەم وەزارەتانە بەڕێوەدەبەن. هێزێکی هاوبەش لەم دوو وەزارەتە پێکبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی گومرگی و نەهێشتنی گەندەڵی لەسەر خاڵە سنوورییەکان کە باس دەکرا هەیە لە هەندێک شوێن. بۆ ئەوەی نیەتپاکی پیشان بدەم پێشنیازی ئەوەم کرد یەکەمجار لە پێشخابوور ئینجا لە ئیبراهیم خەلیل و ئینجا لە حاجی ئۆمەران، پاشان لە باشماخ و پەروێزخان ئەم هێزە هاوبەشە کۆنترۆڵی خاڵە سنوورییەکان بکات. کەچی برادەران ئامادە نەبوون".

سەرۆکوەزیران بارزانی زیاتر دەڵێت: "بە منیان دەگوت ئەم هێزە نابێت بێتە ئەوێ و شەڕی ناوخۆی لێ دروست دەبێت.. شەڕی ناوخۆ لەسەر چی دروست دەبێت؟ ئەگەر هێزی هاوبەشی حکومەت و ئەو هێزانەی حکومەتیان پێکهێناوە هاوڕابن لەسەر ئەوەی کە کۆنترۆڵی خاڵە گومرگییەکان و بازگەکان بکرێت و کۆتایی بە گەندەڵی و قاچاغچیێتی بهێنرێت، ئەو کاتە کەس نەیدەتوانی ڕووبەڕووی هێزی حکومەت ببێتەوە. بەڵام بەداخەوە برادەرانی یەکێتی ئەم پێشنیازەیان قبووڵ نەکرد و نەیانهێشت بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

 

شەیری بکە لە: