خێزانەكەی: ناڤالنی ژەهر خوارد كراوە

شەیری بکە لە:
خێزانەكەی: ناڤالنی ژەهر خوارد كراوە

ناڤالنی و هاوژینەكەی- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


ئەلێكسی ناڤالنی، كەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا سێ ڕۆژە لە زیندان گیانی لە دەستداوە، بەڵام تا ئێستا تەرمەكەی ڕادەستی خێزانەكەی نەكراوەتەوە، هاوژینەكەشی دەڵێت "ژەهرخوارد" كراوە.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە بڕۆكسل گەورە بەرپرسانی ئەوروپا لەگەڵ  یولیا ناڤالنیا هاوژینی ناڤالنی كۆبوونەوە، دەربارەی مردنەكەی قسەیانكرد.


لێدوانی فەرمیی: یولیا ناڤالنیا، هاوژینی ناڤالنی، ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیای تۆمەتبار كرد بە "كوشتنی هاوسەرەكەی و دواتر شاردنەوەی جەستەی بۆ دڵنیابوون لە نەمانی شوێنەواری ماددەی ژەهراویی".


زانیاری زیاتر: تەرمی ناڤالنی تەمەن 47 ساڵ، گەیێنراوەتە  نەخۆشخانەی كلینیكی ناوچەی سالخارد، بەڵام لیودمیلا ناڤالنایا دایكی ناڤالنی و پارێزەرەكانی "ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ژوورەوە" دوای ئەوەی گەشتیان كردووە بۆ بینینی تەرمەكەی.پاشان لیژنەی لێكۆڵینەوە گوتوویانە "هێشتا هۆكاری مردنەكەی نادیارە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان