بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل لە جۆلان بۆردومان کرا

شەیری بکە لە:
بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل لە جۆلان بۆردومان کرا

وێنەی دوو سەربازە کوژراوەکەی سوپای ئیسرائیل، وێنە: ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

گرووپی چەکداریی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بە درۆن هێرش دەکاتە سەر بەرزاییەکانی جۆلان و دوو سەربازی ئیسرائیلی دەکوژرێت و 25ی دیکەش بریندار دەبن.

 

وێنە گەورەکە: دەستپێکی شەڕی غەززەوە گرووپە چەکدارییەکانی عێراق 180 هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، لە دەستپێکی شەڕی لوبنانیشەوە گرووپە چەکدارییەکان هەڕەشەی زیاتر لە ئیسرائیل دەکەن. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕادیۆیی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە عێراقەوە درۆنێک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیمان کراوە و سیستمی بەرگری ئاسمانی نەیتوانیوە شکستی پێبێنێت و ئەمە یەکەمجارە گرووپە چەکدارەکانی شیعی لە عێراق بتوانن سەربازەکانمان بکەنە ئامانج, دوو سەربازە کوژراوەکە سەربە کەتیبەی 13ی لیوای جۆلانن.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەرەی مقاوەمە ڕایگەیاندووە: سێ پێگەی ئیسرائیلیان لە تەبریا و جۆلان بە درۆن کردووەتە ئامانج.

 

زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری ناکارایی سیستمی بەرگری لە شکستپێهێنانی درۆنەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ