لە عێراق زیاتر لە 17 ملیۆن کەس کاردەکەن

شەیری بکە لە:
لە عێراق زیاتر لە 17 ملیۆن کەس کاردەکەن

ژمارەیەک کرێکاری عێراق سەرقاڵی کارکردنن

ئاڤا نیوز



بەگوێرەی ئامارەکان ساڵی 2024 ـدا، عێراق لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبی و 37 ـی جیهاندا دێت لە هێزی کاردا.

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: بەگوێرەی ئامارێک کە لە ماڵپەری گڵوباڵ ئیکۆنۆمی بڵاوکراوەتەوە: لە ساڵی 2024 لە  عێراق زیاتر لە 17 ملیۆن کەس سەرقاڵی کارکردن بوون.

 

ژماره‌كان واده‌ڵێن: چین پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە هێزی کاردا بە دابینکردنی 763.97 ملیۆن هەلی کار بۆ خەڵکەکەی، هیندستانیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە بە 657.614 ملیۆن کەس، دواتر ئەمریکا بە 149.452 ملیۆن کەس لە هێزی کاردا پلەی سێیەمی گرتووە.

 

له‌هه‌مان كاتدا: عێراق لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبیدا دێت بەدابینکردنی 17 ملیۆن و 331 هەزار هەلی کار، میسر بە 44 ملیۆن و 914 هەزار کرێکار پلەی یەکەمی گرتووە، دووەم سودان بە 26 ملیۆن و 74 هەزار کرێکار، سێهەم جەزائیر بە 21 ملیۆن و 484 ملیۆن کرێکار، چوارەم سعودیە بە 18 ملیۆن و 699 هەزار کرێکار  و مەغریبیش بە 17 ملیۆن و 762 هەزار کرێکار پلەی پێنجەمی ڕیزبەنییەکەی گرتووە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ