عەباس عێراقچی: پشتگیری تەواوی حیزبوڵڵا دەکەین

شەیری بکە لە:
عەباس عێراقچی: پشتگیری تەواوی حیزبوڵڵا دەکەین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وێنە: irna

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ئێران لەڕێگەی میدیاکانەوە پەیامێکی توندی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند، لە بچووکترین وەڵامی ئیسرائیل بۆسەر خاکی ئێران گەورەترین وەڵاممان دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، کە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و کوژرانی سەرکردە دیارەکانی ناو حیزبوڵڵا، بە یەکەم سەردانی کەسایەتی ئێران دادەنرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس عێراقچی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیرووت ڕایگەیاند: ئامادەبوونی من لە لوبنان نیشاندەری ئەوەیە کە ئێمە وەک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشت هاووڵاتییانی لوبنان دەبین و پشتگیری تەواوی حیزبوڵڵا دەکەین.

 

زانیاریی زیاتر: لە لێدوانەکەیدا عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەدا، ئێمە نیازی دووبارە بوونەوەی هێرشمان بۆسەر ئیسرائیل نیە، تەنها لە کاتێکدا نەبێت کە ئیسرائیل بیەوێت دەستدرێژی دووبارە بکاتە سەرمان، ئەو کاتە وەڵامی چاوەڕواننەکراو و زۆر توندمان بۆیان دەبێت، هاوکات دەڵێت: سەردانەکەم بۆ لوبنان لە دۆخێکی ئاساییدا نیە تاوەکو بە سەردانێکی ئاسایی بیبینم، من بۆ ئاگر بەست و گفتوگۆ دەربارەی ئاگربەستی لوبنان و غەززە هاتووم بۆ لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ