ڕاکردنی هاوڵاتیانی هایتی لە ترسی چەکدارانی گران گریف
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی "گران گریف" بۆ سەر شارۆچکەیەکی بچووک لە هایتی، نزیکەی 20 کەس کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە نیشانی دەدات کۆمەڵێک خەڵک لە شارۆچکەیەکی هایتی هەڵدێن، دەرکەوت ڕووداوێکی کۆمەڵکوژیی بووە و تێیدا نزیکەی 20 کەس کوژراون کە منداڵیشی تێدا بووە، نزیکەی 50 کەسیش بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هایتی ڕایگەیاند: هێرشەکە لەلایەن گروپی تاوانکاریی "گران گریف" بووە کە کۆمەڵکوژییەکەیان ئەنجامداوە و نزیکەی 20 کەس کوژراە و 50 کەسیش بریندارن، پێدەچێت بەهۆی سەختی برینی هەندێک لە برینداران ژمارەی مردن بەرزتر بێتەوە.
زانیاریی زیاتر: گروپی چەکداریی "گران گریف" یەکێکن لە تووندوتیژترین و مەترسیدارترین باندەکانی تاوانکاری لە هایتی و بەپێی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو باندە نزیکەی 100 ئەندامی هەیە کە تۆمەتبارن بە تاوانەکانی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی و دزی و ڕفاندن لە هایتی.
باکگراوند: لە کانوونی دووەمی 2023دا ئەندامانی گروپەکە تۆمەتبارکران بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە نزیک ناوچەیەکی هایتی و شەش ئەفسەریان کوشت. هاوکات گروپەکە تۆمەتبارن بە داخستنی نەخۆشخانەیەک کە خزمەتی زیاتر لە 700,000 کەس دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی 150 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت؛ بایۆمەتری نەکەن مووچەیان دەبڕێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سوودانییەوە بۆ جۆ بایدن: لە دۆخێکی مەترسیدارداین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت؛ بایۆمەتری نەکەن مووچەیان دەبڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تایلۆر سویفت ڕۆژانە خواردن بۆ 900 کەمدەرامەت دابین دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاڤا ڕیکۆردی میدیای کوردی شکاند
5 تشرینی یەکەم
فەرهاد پیرباڵ بۆ یەکەمجار دوای خۆکاندیدکردنی لە ئاڤا دەردەکەوێت
3 تشرینی یەکەم
لەدایکبوونی دووانەیەک لەسەر ئاستی جیهان دەنگ دەداتەوە
3 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: هەموو جیهان بە ئەمریکا پێدەکەنێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەچێتەوە ئەو شوێنەی هەوڵی تیرۆرکردنی درا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی پلانی سەرکەوتنی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 5 تشرینی یەکەم
ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناراوەکانی فەڕەنسا خنکان
- جیهان
- 5 تشرینی یەکەم
ترەمپ: جەنگی سێیەمی جیهانیی نزیکە